کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٠ـەمین ساڵڕۆی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداریی ئەندامانی رێبەرایەتی، کادر و پێشمەرگەکانی حیزب و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، بۆ رێز گرتن لە ٧٠ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رێوڕەسمێک لە بنکەی سەرەکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە بەڕێوە چوو.
ئەم رێوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگەی رزگاریی کوردستان دەستی پێ‌کرد.
پاشان، لە بڕگەی یەکەمی ئەم رێوڕەسمەدا، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەشێکی وتەکانیدا رایگەیاند، لهساڵی١٣٢٤یههتاویبهرامبهر له‌گه‌ڵ ساڵی١٩٤٥یزایینی، لهرۆژێكیوهك ئه‌مڕۆدا حیزبی‌دێموكراتی‌كوردستان وه‌ك حیزبێكیپێشكهوتوویهاوچهرخ و رووداوێكیگرنگیسیاسیلهشاریسابلاخ و بهدهستیپێشهواینهمر قازیمحهممهد له‌دایك بوو.
ئه‌و هۆكارانه‌ی كهگرینگییادهوهری دامه‌زراندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان زیاتر بهرجهستهدهكاتهوهتهنیالهدروستبوونی حیزبێكی سیاسی ئاسایی بۆ به‌رێوه‌بردنی ململانی و كاروباری سیاسی گرووپ و تاقمێكی هزری و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری یان ئایدۆلۆژی نییه، به‌ڵكوو دامه‌زراندنی حیزبی دیموكرات لهخۆرههڵاتیكوردستان هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وت و مانای سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی مۆدێرنهبۆ چوار پارچه‌ی كوردستان به‌گشتی و، خۆرههڵاتیكوردستان به‌تایبه‌ت.
ئه‌گه‌ر حیزبی سیاسی به‌گشتی وه‌كوو گرنگترین دامه‌زراوه‌و رێكخراوی سیاسی له هێندێك وڵات‌دا، لهبهستێنێكی ئاماده‌ی سیاسی و یاسایی بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری سیاسی و دروستكردنی حكومه‌ت پێك ده‌هێندریت و داده‌مزرێت، به‌ڵام به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی بارودۆخی كورد به‌گشتی و، خۆرهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌وه حیزبی دیموكراته كه خۆی ده‌وڵه‌ت یان كۆمارێكی دیفاكتۆ (ده‌وڵه‌تی كۆماری كوردستان) بونیات ده‌نێت كه نوێنه‌رایه‌تی ویست و داخوازی گشتی هه‌موو تاكی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات كه دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی خۆی و دامه‌زراندنی كیانێكی سیاسی دیموكراتیكه.
تایبهتمهدنییهكی كه حیزبی دێموكرات له ژیانی سیاسی كورددا زیاتر تاقانه ده‌كات، ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌و حیزبه ده‌بێته مۆدیلێكی سیاسی مۆدێرن بۆ رێكخستن و ژیانی سیاسی و خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی له‌چوار پارچه‌ی كوردستان. گرنگترین ئاسه‌وار و ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و حیزبه بریتی بوو له‌گرێدانی هه‌ر سێ بنه‌ما و فاكتۆری (خاك و نه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی)، كه‌له‌چوارچێوه‌ی كیانێكی سیاسی به‌ناوی كۆماری كوردستان كه به‌دیهێنه‌ر و بونیاتنه‌ری یه‌كپارچه‌یی نه‌ته‌وه‌یی- سیاسی بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دابه‌شبووی ژیر چه‌پۆك و چه‌وساوه‌و بێده‌ره‌تان بوو وه‌دیهێنا كه تاوه‌كوو ئێستا كه حه‌فتا ساڵ به‌سه‌ری دا تێده‌په‌رێت، سه‌ره‌ڕای هه‌موو كۆسپ و قۆناخهتراژیدی و تاڵه‌كانی مێژووییخۆی و نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما و پره‌نسیپانه‌ی كه‌له‌رۆژی یه‌كه‌م له‌سه‌ری دامه‌زرا، لای نه‌داوه.
ئه‌مه‌ش به‌مانای چه‌قبه‌ستوویی سیاسی و ئایدۆلۆژی نایه‌ت، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه، بهمانایبڕوابوونی شێلگیرانه‌ی حیزبی دێموكراتهبهبنهماكانی دێموكراسی و ئازادی و رزگاری نه‌ته‌وه‌یی كورد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌ربڕی واقعبینی قووڵی سیاسی ئه‌و حیزبه‌یه كه به‌بێ به‌دیهاتنی سیسته‌مێكی سیاسی دێموكراتیك له‌ئێران و له‌ناوخۆی كوردستان، رزگاری و ئازادی و مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد نایهتهدیی و، مرۆڤی كورد رزگاری نابێت له‌سه‌ركوت و چه‌وساندنه‌وه.
دواتر، کۆڕی موزیک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سروودێکی شۆڕشگێڕانەی لە ژێر ناوی بووژانەوە پێشکەشی بەشداربووان کرد.
هەروەها، بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران جەولەیەکی نیزامی بەڕێوە بردبوو کە لەو بۆنەیەدا رێزیان لێ گیرا.
لە بڕگەیەکی دیکەدا، لەوحی رێزلێنان بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ٧ تێکۆشەری ماندوونەناسی رێبازی حیزبی دێموکرات کە بریتین لە پەروانە دانشوەر وەکوو لە مێژینەترین کچی بنەماڵەی شەهیدی حیزبی دێموکرات، سەید عەلی رەحمانی لە مێژینەترین خەباتکاری نێو ریزەکانی حیزبی دێموکرات، هاوڕێ ئیسماعیلی وەکوو لە مێژینەترین پێشمەرگەی ژن، نەسرین قاسملوو هاوسەری بە ئەمەگی شەهیدی رێبەری دوکتور قاسملوو وەکوو کەسایەتی تێکۆشەر و دۆستی گەلی کورد، مەلا حەسەن شیوەسەڵی وەکوو شەهیدی زیندوو و ئەندامی ئیفتخاری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات، عەبدوڵڵا عیزەتپوور وەکوو کەسایەتی تێکۆشەر و ئەندامی رێبەری حیزب، کەریم حەداد کەسایەتی تێکۆشەر و ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکرات پێشکەش کرا.
پاشان، سروودی بژی دێموکرات لەلایەن منداڵانی بنەماڵەی دێموکراتەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
دواتر، پەیامی رێکخراوەکانی یەکیەتیی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن فاتمە عوسمانیـەوە سکرتێری یەکیەتیی ژنان خوێندرایەوە.
لە برگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا، پارچە شێعرێک لەژێر ناوی پایژ لەلایەن ناهید حوسێنی پێشکەش کرا.
ئەم رێوڕەسمە بە چەند گورانییەک لەلایەن گرووپی هونەریی حیزبی دێموکرات و هونەرمەند شنیارەوە کۆتایی پێهات.
هەر بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەندین حیزب و لایەنی سیاسی پەیامی پیرۆزباییان ئاراستەی رێوڕەسمەکە کردبوو کە بریتین لە:
ــ یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، مەکتەبی رێکخستنی مەڵبەندی ١٤ی کۆیە
ــ پارتی دێموکراتی کوردستان، کۆیە
ــ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، کۆیە
ــ بزوتنەی گۆڕان، کۆیە
ــ پارتی سوسیالیستی کوردستان، باکوور
ــ جنبش جمهوریخواهان دمکرات و لایک ایران
ــ حیزبی شیوعی کوردستان، کۆیە
ــ یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، کۆمیتەی رێکخستنی ١ی کۆیە
ئەلبومی وێنە:
ڤیدیۆ