کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ لە وڵاتی دانمارک، بەڕێوە دەچێت

16:36 - 19 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوڵاتی دانمارک، بە مەبەستی بەرز نرخاندنی ٢٥ی گەلاوێژ، یادی ٧٠ یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رێوڕەسمێک بەڕێوە دەبات.
بۆ بەرز راگرتنی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیتەی گشتیی حدکا لە وڵاتی دانمارک، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٥ی ئوتی ٢٠١٥ی زایینی، رێوڕەسمێک بۆ کوردانی دانیشتوی دانمارک و بەتایبەت ئەندامان و دۆستانی حیزب لەو وڵاتە پێک دێنێت.
شوێن: وڵاتی دانمارک، شاری کۆپێنهاگ