کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ لەوڵاتی سوید، بەڕێوە دەچێت

16:17 - 17 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوڵاتی سوید، بە مەبەستی بەرز نرخاندنی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٠ یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رێوڕەسمێک بەڕێوە دەبات.

بۆ بەرز راگرتنی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیتەی گشتیی حدکا لە وڵاتی سوید، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٢ی ئوتی ٢٠١٥ی زایینی، رێوڕەسمێک بۆ کوردانی دانیشتوی سوید و بەتایبەت ئەندامان و دۆستانی حیزب لەو وڵاتە پێک دێنێت.

شوێن: وڵاتی سوید، شاری ستۆکهۆڵهم، هۆڵی سۆلناهالێن

9833.jpg