کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ لەوڵاتی سویس بەڕێوەچووە

14:31 - 19 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ، یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەشاری بیل ڤییەن لەوڵاتی سویس بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی خەرمانانی ١٣٩٤، رێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەشداریی نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان وئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەوڵاتی سویس بەڕێوەچوو.

سەرەتا رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب‌ و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدانی گەل و نیشتمان دەستی پێکرد.

پاشان بە بۆنای ٢٥ی گەلاوێژ هانس شتوکلی پارلمانتاری سویس وتارێکی پێشکەش کرد.

دواتر كامران رەسوڵی بەرپرسی كۆمیتەی حیزب لەوڵاتی سویس، بە بۆنەی ٧٠ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات وتارێكی پێشكەش بە بەشدارانی مەراسمەكە كرد.

رەسوڵی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەوتارەکەیدا، ویڕای پێروۆزبایی ئەو رۆژە مێژووییە، باسی لەهەڵوێست و سیاسەتەكانی حیزبی دێموکرات لەپێوەندی لەگەل رووداوەكانی ناوچەكە و كوردستان و هەروەها ھەڵوێستەكانی حیزبی دێموكرات لەپێوەندی لەگەل رەوشی كوردستان بە گشتی و  باشووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان كرد.
پاشان پەیامی یەكیەتیی لاوان لەلایەن شۆڕش ئەحمەدھەمزە پێشكەش بە بەشدارانی رێوڕەسمەکە كرا.

پەیامی یەكیەتیی ژنان لەلایەن یەكێك لەژنانی تێكۆشەری دێرینەی حیزبی دێموکرات پێشكەش كرا.
کۆتایی رێوڕەسمە بە شایی و هەڵپەڕکێ بەشداربووان کۆتایی پێهات.
هەر بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەندین حیزب و لایەنی سیاسی پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش بە رێوڕەسمەکە کردبوو کە بریتین لە :

ــ شاندێك لە میوانانی سویسی بە سەرپەرستی ھانس شتوكلی پەرلمانتار لەپارلمانی سویس.
ــ یەكیەتیی نیشتمانی كوردستان
ــ كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
ــ پارتی سوسیالسیتی كوردستانی باكوور
ــ كۆمەڵەی زەحمەتكیشانی كوردستان
ــ پارتی دێموكراتی كوردستان
ــ حیزبی شیوعی كوردستان
ــ سازمانی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران كۆمەڵە
ــ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
ــ ناوەندی كوردوساید (چاك)
ــ سەنتەری زاگرۆس بۆ مافەكانی مرۆڤ