کوردستان میدیا: ئه‌ندام پارلمانێکی عێراق گوتوویه‌تی، له ٥ ساڵی رابردوودا ژماره‌ی فرمانده کورده‌کانی ئه‌رتشی عێراق ١٦% له %19 دابه‌زینی به خۆوه بینیوه.
شوان محه‌ممه‌د ته‌ها، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریکاری پارلمانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌ی گوتووه: به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی که لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی و لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ساڵی ٢٠٠٧ی زایینی، له‌سه‌دا ١٩ی فرمانده‌رانی ئه‌رتشی عێراق کورد بوون، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه بۆ ٦% که‌می کرده‌وه و هه‌نووکه‌ش ژماره‌یان که‌متر له ٣%ـه.
ئه‌م پارلمانتاره وێڕای ئاماژه دان به که‌م کردنی به‌رده‌وامی لێپرسراوان و رایه‌دارانی کورد له ئه‌رتشی عێراق له‌و بڕوایه دایه، ئه‌م پرسه داهاتووی عێراق و هاوسه‌نگیی ئیداره کردنی ئه‌رتشی عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی پارلمانی عێراق به ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌ی گوتووه: له ئاسته خواره‌کانی به‌رپرسیاره‌تی له ئه‌رتشی عێراقدا، به‌شداریی کوردان که‌مڕه‌نگتر بۆته‌وه. به‌تایبه‌ت له فرمانده‌ریی گوردانهکان و له‌شکره‌کان، ئاماری کوردان نزیکه‌ی ٤ ــ ٥% نیشان ده‌دات.