کوردستان میدیا: هه‌واڵده‌رییه‌کان چه‌ندین وێنه‌ی هه‌ژێنه‌ریان له سه‌ردخانه‌ی شاری حوولای سووریه بڵاو کردۆته‌وه که ده‌یان ته‌رمیان کفن پێچ کردووه و له نێو ئه‌و ته‌رمانه‌شدا چه‌ندین منداڵ ده‌بینرێن.
به‌گوێره‌ی چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌ک که‌له ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بییه بڵاو بۆته‌وه، له شاری حوولای هێزه‌کانی سه‌ربه رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ری ژن و منداڵان ده‌بڕن و چه‌ندین قوربانیی دیکه‌شیان هه‌ڵواسیوه.
به‌رپرسێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه، له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌لعه‌ره‌بییه‌دا گوتوویه‌تی، رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌مبه‌ر ئه‌رتشی ئازادی سووریه به‌رده‌وام تووشی شکست بووه و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌مه‌ڕ تۆله ئه‌ستاندنه‌وه و کۆمکوژیی خه‌ڵکی بی‌تاوان به‌سیج کردووه.
بورهان غلیۆن داوای له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کردووه له‌مه‌ڕ راگرتنی توندوتیژییه‌کان و کۆمکوژیی خه‌ڵکی بێ‌تاوانی سووریه له‌لایه‌ن رێژیمی سووریه‌وه دژکرده‌وه‌ی خێرا نیشان بده‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، وڵاتانی رۆژئاوایی وه‌کوو ئه‌مریکا، فه‌ڕانسه، ئاڵمان و بریتانیا تاوانی تۆقینه‌ری رۆژی شه‌ممه‌یان له شاری حوولا به توندی مه‌حکووم کردووه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رکام له‌و ولاتانه خوازیاری گوشاری زێده‌تر و دژکرده‌وه‌ی توند له‌هه‌مبه‌ر رێژیمی سووریه دان.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران