![](/weney-mallperr/9588.jpg)
کوردستان میدیا: پاش بەڕێکرانی هێزی پیشمەرگەی حیزبی دێموکرات بۆ چیاکانی کێلەشین و قەندیل و نیشتەجێبوونی پیشمەرگە لە سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، رێژیمی ئێران لە هەوڵێکی نوێدا، دوروبەری پادگانەکان مینڕێژ دەکات.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەدرێژەی هەوڵە جۆراوجۆرەکانی رێژیمی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزی پیشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەو رێژیمە دەوروبەری پادگانەکان مینڕێژ دەکات.
راپۆرتی گەییشتوو لە شاری مەهابادەوە باس لە مینڕێژکردنی دەوروبەری پادگانی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئیسلامییەوە دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پرسە لە وتووێژێکدا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە رێژیمی ئیسلامی لە نیشتەجێبوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات ترسێکی زۆری لێ نیشتووە، بە هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند: رێژیمی ئیسلامی لە هەوڵێکی نوێدا سەرقاڵی مینڕێژ کردنی دەوروبەری پادگانی مەهابادە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا: تاکوو ئێستا بەشێکی زۆر لە دەوروبەری پادگانی مەهاباد مینڕێژ کراوە و بە سەرنجدان بەوەی کە پادگانی مەهاباد لە ناو ئەو شارە هەڵکەوتووە، هاتوچۆی خەڵک بۆ زۆر شوێن قەدەغە کراوە.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران پاش نیشتەجێبوونی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، کۆمەڵێک هەوڵی جۆراوجۆر وەکوو دانانی پاسگای نوێ، نۆژەنکردنەوەی پاسگا کۆن و چۆڵکراوەکان و بەڕێکردنی بەکرێگیراوان بە جلوبەرگی پێشمەرگەوە بۆ ناو خەڵکی گرتووەتە پێش و بەو شێوەیە دەیهەوێت وێڕای میلیتاریزەکردنی کوردستان، خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی حیزبی دێموکرات ئامادە بکات.
پێشتر لەو پێوەندییەدا راپۆرتێک بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەییشتبوو کە تێیایدا باس لە دانانی پاسگایەکی نوێ لە گوندی لۆڕئاوای سەر بە شاری جوانڕۆ و نۆژەنکردنەوەی پاسگای قووری قەڵای روانسەر کرابوو و لەو بارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردستان میدیای راگەیاندبوو: رێژیمی ئێران بەو جاشانە کە ئامادەن لە پاسگاکان جێگیر بکرێن و تا کۆتایی پاییز لەوێدا بمێننەوە بەڵێنی داوە کە بڕی ١٥ ملوێن تمەنیان پێ دەدرێت.