کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران لە کوردستان حکومەتی نیزامیی ڕانەگەیەندراوی ڕاگەیاندووه و مانۆڕی جاشەکانیش بەڕێوە دەبات

19:36 - 3 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ترسی سەرهەڵدان و ناڕەزایەتی خەڵک حکوومەتی نیزامیی ڕانەگەیەندراویان ڕاگەیاندووە و هێزە سەرکوتگەرەکانی خۆیان لە شەقامەکاندا جێگیر کردووه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ڕابردوو و ئەمڕۆ هەینی، بنکە و ناوەندە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان هێزە دژی گەلییەکانی خۆیان لە شەقامەکان جێگیر کردووه.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستا میدیا لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا باسی لەوە کرد، لە شارەکانی، سەقز، مەریوان و سنه ناوەندە ئیتلاعاتی و نیزامییەکانی ڕێژیم لەو شارانە حکوومەت نیزامی ڕانەگەیەندراویان، ڕاگەیاندووە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوەش کرد هێزەکانی ڕێژیم لە شەقامەکان لە فاسیلەی چەند میتری لە یەکتری جێگیر بوونە و هاتوچۆی خەڵک کۆنتڕۆڵ دەکەن.

ئەو هەواڵنێره لە درێژەی قسەکانیدا گوتی کە ئەگەری ئەوە لە ئارا دایه  ڕێژیم ترسی لە خۆپیشاندان یا ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک بە بۆنەی ۲ی ڕەشەمە یا ساڵڕۆژی ۳ی ڕەشەمە کە خەڵک له سنە ڕژانە سەر شەقامەکان، هەبێت بۆیە هێزی نیزامیی لە شەقامەکان جێگیر کردووه.

لە شاری سەقزیش هێزێکی زۆری نیزامی لە شەقامە و فەلەکە ئەسڵییەکان جێگیر کراون.

لە شاری مەریوانیش هێزەکانی ڕێژیم لە شەبڕەنگ، چوارڕای ئەسڵی، بازاڕی دینارفرۆشەکان، جەنگەڵبانی و نەخۆشخانەی قەدیم جێگیر بوونە.

هاوکات بڕیاره جاش و بەکرێگیراوەکانی مەریوان بۆ کامیاران ببەن. وا بڕیارە کە لە شاری کامیاران مانۆڕێکی نیزامی بەڕێوە ببەن کە تێیدا جاش و بەکرێگیروەکانی پارێزگای سنە تێیدا بەشدارن.

لەو مانۆڕەدا کە جاشەکانی تێیدا بەشدارن بڕیارە ناوچەکانی مێرگەوار، شاهۆ و دەورووبەری کامیاران تۆپباران بکەن.