![](/weney-mallperr/1760.jpg)
کوردستان میدیا: رووسیه پشتیوانی له مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌کات و ئێران پشتیوانیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی له رێژیمی سووریه بۆ چه‌نده‌مین جار دووپات کرده‌وه.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گوشار و ئاسته‌نگانه، هه‌روا درێژه به پشتیوانی له رێژیمی سووریه ده‌دات و سه‌عید جه‌لیلی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، له‌سه‌ر پاڵپشتیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د پێداگریی کردۆته‌وه.
پێشتریش لێپرسراوێکی رێژیمی ئێران له‌سه‌ر درێژه‌ی پاڵپشتییه‌کانی ئه‌و وڵاته له رێژیمی ئه‌سه‌د پێداگریی کربووه‌وه.
محه‌ممه‌د ره‌زا ره‌حیمی جێگری یه‌که‌می سه‌رکۆماری رێژیمی ئێران گوتبووی: رێژیمی ئێران هیچ کات سووریه به‌ته‌نیا به جێ نایه‌ڵێت و هه‌موو کات له‌پاڵیدا ده‌مێنێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای پاڵپشتیی هه‌مه‌لایه‌نی رێژیمی ئێران له رێژیمی ئه‌سه‌د، رێژیمی ئێران رایگه‌یاندووه: ئاماده‌یه له نێوان گرووپه دژبه‌ره‌کان و رێژیمی سووریه نێوبژیوانی بکات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی دۆیچه‌وێله، ده‌وڵه‌تی تورکیه به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا پاڵپشتیی دژبه‌رانی رێژیمی ئه‌سه‌د ده‌کات و هێرشی نیزامی بۆسه‌ر سووریه به سه‌ره‌تایی‌ترین مافی به‌رگری کردن له خۆی ده‌زانێت.
کۆمکوژی خه‌ڵکی ئاسایی و شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچون له نێوان دژبه‌رانی چه‌کدار و رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د درێژه‌ی هه‌یه و به‌گوێره‌ی رێکخراوه‌کانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ رۆژی پێنج‌شه‌ممه له شاره جۆراوجۆره‌کانی ئه‌و وڵاته، ١٦٥ هاووڵاتیی سووری به‌ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌رتش کوژراون.