کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران کارەبا هاوردە دەکات

11:42 - 20 بەفرانبار 2720

بەکارهێنانی کارەبای ئیران ساڵانە ٥ لەسەد بەرز دەبێتەوە و بۆ پێشگرتن لە پچڕانی کارەبا ئێران دەبێ ساڵانە نزیک بە پێنج هەزار مێگاوات وێستگەی وزەی نوێ دروست بکات.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وزارەتی وزە لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٩ ئێران دەبا ٤ هەزار و ٨٠٣ مێگاوات وێستگەی وزەی دروست کرابا؛ بەڵام ئامارەکانی مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٩ پیشان ددەن کە تەنیا یەک هەزار و ٢٨٨ مێگاوات وێستگەی نوێ دروست کراوە.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو ئێران لە وەرزی هاویندا لەگەڵ کەمیی کارەبا بەرەوڕویە و لە ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هاوردەکردنی کارەبای ئێران بەنیسبەت ٩مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ١٠١ لەسەد بەرز بووەتەوە.

ئامارەکان دەرخەری ئەوەن کە بەرهەمی کارەبا لە ئاو لە ئێراندا لە ساڵی ١٣٩٩ زیاتر لە ٣١ لەسەد دابەزیوە و بەشێکی زور کەم لە کارەبای ئێران لە ئەتۆم بەرهەم دێت.

بە ئامانج نەگەیشتنی ئێران لە دروستکردنی وێستگەی نوێ و بەرهەمهینانی کارەبا بەنیسبەت بەکارهینانی کارەبا ئیستا ئێران لەگەڵ کەمیی کارەبا بەرەوڕوویە و دەبێ بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە هاوردەکردنی کارەبا دوو قات زیاتر بکات.