کوردستان میدیا: ٥ حیزب و رێکخراوی سیاسیی دژبه‌ری رێژیمی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا خوازیاری ئازادیی بێ‌مه‌رجی که‌بوودوه‌ندن.
ده‌قی به‌یاننامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند رۆژنامه‌ڤان و دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، له رێکه‌وتی ٦ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوییه‌وه له‌مه‌ڕ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی نایاسایی و نامرۆڤانه‌ی به‌رپرسانی ده‌زگا قه‌زاییه‌کان رێژیم، مانی له خواردن گرتووه. داخوازیی ناوبراو دیتنی کوڕه نه‌خۆشه‌که‌ی له نه‌خۆشخانه‌دا بوو. که‌بوودوه‌ند له به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوییه‌وه هه‌تا ٢٤ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی چه‌ندین جار ئیزنی دیتنی کوڕه‌که‌ی هه‌بووه. که‌بوودوه‌ند له ٢٤ی پووشپه‌ڕ مانی له خواردنی وشک گرتووه و له‌سه‌ر داخوازیی هاوڕێکانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ست پێکردووه، به‌ڵام هێشا بارودۆخی ته‌ندروستیی ناله‌باره.
که‌بوودوه‌ند تووشی نه‌خۆشی‌گه‌لێکی جۆراوجۆر بوو. ئه‌و یه‌کێک له که‌سانه‌یه که‌له زیندانه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران تووشی نه‌خۆشیی جۆراوجۆر بووه و لێپرسراوانی زیندان هیچ چه‌شنه گرینگییه‌کیان به راسپارده‌ی پزیشکان بۆ موره‌خه‌سی ده‌رمانیی ناوبراو نه‌داوه و هه‌نووکه‌ش به هۆی مانگرتنه‌که‌ی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ته‌ندروستیی دیکه‌ی پێ زیاد کردووه. لێپرسراوانی رێژیمی ئێران سه‌ره‌ڕای دژوار بوونی باری ته‌ندروستیی کوڕی که‌بوودوه‌ند، هه‌روه‌ها پێشگیری له دانی موره‌خه‌سیی ده‌رمانی به که‌بوودوه‌ند خۆ ده‌بوێرن و به رق و قینه‌وه چاوه‌ڕیی مردنی ناوبراو ده‌که‌ن.
محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند سه‌رنووسه‌ری پێشووی حه‌وتوونامه‌ی پیام مردم کردستان و دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانه. ناوبراو هیچ تاوانێکی جگه له به‌رگری کردنی مافی مرۆڤ نییه. تۆمه‌تی رێژیم له دژی ناوبراو به‌هۆی چالاکیی رۆژنامه‌ڤانی و مافی مرۆڤدا بووه، به‌م تۆمه‌ته بێ‌بنه‌مایانه‌ش به ١٠ ساڵ و ٦ مانگ سزا دراوه و له رێکه‌وتی ١٠ی پووشپه‌ری ١٣٨٦ی هه‌تاوییه‌وه هه‌تا ئێستا له زیندان دایه و تێکڕای به‌ڵگه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که گیانی که‌بوودوه‌ند له مه‌ترسی دایه، رێژیمی ئیسلامیی ئێران به‌بێ سرنج‌دان به بارودۆخی ته‌ندروستیی ئه‌و و به هه‌لسوکه‌وتی نامرۆڤانه و تیکه‌ڵ به رق و قینه‌وه له دژی ناوبراو، درێژه پێ ده‌دات.
که‌بوودوه‌ند هه‌ر وه‌کوو تێکڕای زیندانییه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی ئێران، تاوانێک که شیاوی بێت ئه‌نجامی نه‌داوه و وه‌کوو رۆژنامه‌ڤانێک و چالاکێکی مافی مرۆڤ، پاڵپشتیی له مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادیی خه‌ڵک کردووه و خوازیاری ره‌چاو کردنی مافی مرۆڤ و رێزلێنان له ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکه. ناوبراویش هه‌ر وه‌کوو چالاکانی بزووتنه‌وه کرێکارییه‌کان، ژنان خوێندکاران و نه‌ته‌وه‌کان، به‌رگریکارانی مافی مرۆڤ، پارێزه‌رانی سیاسیی، رۆژنامه‌ڤانان و وێبلاگ نووسان، هیچ داوایه‌کی، دیکه‌ی جگه‌له کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و بێ سه‌رکوتی و زیندان و خنکان، نییه.
ئێمه وه‌کوو رێکخراو و حیزبه سیاسییه‌کانی کۆماریخوازی به‌رگریکار له مافی ئازادی و یه‌کسانی، جیایی ئایین له ده‌سه‌ڵات، دێمۆکراسی، مافی مرۆڤ و لابردنی هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردنێکی نه‌ته‌وه‌یی، ره‌گه‌زی، عه‌قیده‌تی، هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ رێکخراو و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و هاوڕێ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه مه‌ده‌نییه‌کان خوازیاری ئازادیی بێ‌مه‌رجی به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند و باقی زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی له زیندانه‌کانی ئێران‌دا ده‌که‌ین.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
رێکخراوی یه‌کیه‌تیی فیداییانی خه‌ڵکی ئێران
رێکخراوی فیداییانی خه‌ڵکی ئێران ــ زۆرینه
ئه‌نجومه‌نی کاتیی سوسیالیسته چه‌په‌کانی ئێران
٢ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی