کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێگای نزیک به ١٣٠٠ گوند لە سێ پارێزگای کوردستانی ئێران بەهۆی بارینی بەفر، داخرا

19:03 - 21 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: بارینی نزیک بە دوو میتر بەفر لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، کوردستان و کرماشان، رێگای ١٢٧٩ گوندی داخست.
هەواڵدەریی پانا بڵاوی کردەوە، ٥٣٣ گوندی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، ٧٠٠ گوندی پارێزگای کوردستان و ٦٤ گوندی گیلان‌غەربی کرماشان بەهۆی بارینی بەفر رێگای هاتوچۆیان لێ داخراوە.
تێکڕای رێگا سەرەکییەکانی ئەم پارێزگایانەش سپی پۆش بووە و هاتوچۆی ماشێنەکان و بەتایبەت ئوتۆمبیلە قورسەکان تووشی کێشە و گرفت کردووە.
بارینی بەفر لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ٢ میتر تێپەڕیوە و شەبەکەی ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبای ئەو پارێزگای تووشی پچڕان کردووە.
ئەم شەپۆلە ماوەی دوو رۆژە کوردستانی ئێرانی گرتووەتەوە و لە چەندین رێگای هاتوچۆشدا بەهۆی خزیی رێگەوبانەکان، رووداوی هاتوچۆ رووی داوە.