کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێككەوتننامەی نیزامی لە نێوان ئێران و عێراقدا

16:25 - 16 گەلاوێژ 2712

كوردستان میـــــدیا: ئێران و عێراق لەسەر داوای پێشووتری رێژیمی ئێران رێككەوتننامەیەكی نیزامی ۆاژو دەكەن كە هاوكارییە ناوكییەكانی ئەو دوو وڵاتە بەشێك لەو رێككەوتننامەیە دەبێت.


رۆژنامەی سیاسەتی كوەیتی بڵاوی كردۆتەوە، بە ئامانجی واژۆكردنی ئەو رێككەوتننامە نیزامییە، لە ماوەی دوو حەوتووی داهاتوودا شاندێكی نیزامیی رێژیمی ئێران سەردانی بەغدا دەكات.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی سیاسەتی كوەیتی، ئامانجی سەردانی شاندی سەربازیی رێژیمی ئێران رێككەوتنێكی نیزامییە لەگەڵ كاربەدەستانی عێراق و وەرگرتنی زانیاری لەبارەی توانا سەربازییەكانی حكومەتی عێراق.
لەم پێوەندییەدا شرۆڤەكارێكی نیزامیی كوەیتی ژێنەراڵ جاسم حوسێن رایگەیاندووە: پێشتر رێژیمی ئیسلامی ئێران پێشنیازی گرێبەستێكی نیزامیی ئاراستەی كاربەدەستانی عێراقی كردبوو، بەڵام لەم رۆژانەدا هەوڵەكانی بۆ واژۆكردنی ئەم رێككەوتننامەیە چڕتر كردۆتەوە.
هەر بەپێی ئەم سەرچاوەیە، حكوومەتی بەغدا خوازیاری هاوكاریی ناوكی لەگەڵ رێژیمی ئیسلامی ئێران بووە و لەم پێوەندییەدا هەوڵی نۆژەن كردنەوەی بنكە ناوكییەكەی عێراق كەلە سەردەمی رژێمی بەعسی هەڵوەشاوەدا لەلایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە لەناوبرا.

بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران