کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زاراوەی کوردیی سۆرانی بە گووگڵ ترانزلیت زیاد کرا

13:17 - 22 بانەمەڕ 2722

"ئیزاک کاسۆل" ئەندازیاری باڵا لە بەشی کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند، زاراوەی کوردیی سۆرانی بە گووگڵ ترانزلیت زیاد کردووە و خوازیاران دەتوانن زمانی کوردیی سۆرانی بە ١٣٣ زمانی دیکە و بەپێچەوانە لەو ڕێگایەوە وەرگێڕنەوە.

ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە لەوانیە ئەم خزمەتگوزارییە بۆ وەرگێڕانی زاراوەی کوردیی سۆرانی بە ٢٣ زمانی دیکە بە خێرایی و دروستی زمانەکانی دیکە نەبێت بەڵام لە بەڕۆژکردنەوەکانی داهاتوودا هەوڵ دەدەین خێرایی و دروستیی ئەم خزمەتگوزاییە بۆ ئەو ٢٣ زمانە ببەینە سەرەوە.

پێشتریش گووگڵ زاراوەی کوردیی کورمانجی بە ترانزلیت زیاد کردبوو.

گووگڵ ترانزلیت یان وەرگێڕی گووگڵ یەکێک لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای "گووگڵـ"ـە کە لەم ڕێگایەوە خوازیاران دەتوانن چەند وشە یان ڕستە، بە چەندین زمانی دیکە وەرگێڕنەوە.