کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زانست ڕێز لە زانین دەگرێت

11:58 - 22 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەنجومەنی هیوای زانست، ڕێزیان لە خوێنەرانی کتێبخانەی نەشمیلان گرت.

ئەندامانی ئەنجومەنی هیوای زانست لە شاری سەقز، بۆ ڕێزگرتن لە زانست و خوێندن و خوێندەواری، ڕێزیان لە زانست و خوێندەواری گرت و خوێنەرانیان بۆ خوێندن هان دا.

 بەپێی بڕیاری ئەو ئەنجومەنە، ئەو خوێنەرانەی کتێبخانەی نەشمیلان، کە لە خوێندنەوە و هاتوچۆی کتیبخانەدا بەردەوام بوونە و زۆرترین ڕیژەی کتێبیان خوێندووەتەوە و هەروەها کتێبخانەکەیان بە قوتابخانەکانیان ناساندووە، بە پێشکەشکردنی دیاری ڕێزیان لێ گیرا.

 ئەم چەشنە چالاکییانە بە مەبەستی هاندان و ڕاکێشانی لاوان بۆ خوێندن و فێربوون بەڕێوە دەچێت و هەوڵێکە بۆ گەشەپێدانی بواری زانست و پەروەردەی منداڵانی کورد.

چالاکانی مەدەنی لە ئەنجومەنە مەدەنییەکان و فێرگەکانی زمانی کوردی، بە چالاکیی بەردەوام لە بوارەکانی زانست، فێرکاریی زمان، دانانی کەمپەین و کاری لەم چەشنە، هەوڵی ڕاگرتنی کولتووری کورد و بردنەسەرەوەی ئاستی هوشیاریی تاکەکانی کۆمەڵگا دەدەن.