کوردستان میدیا: یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تراکت و پۆستێری تایبەت بە بۆنەی ١٢ی بانەمەڕ، "ڕۆژی خوێندکاری کورد"ی بڵاو کردەوە.
یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ڕۆژی خوێندکاری کورد، ١٢ی بانەمەڕ، تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.
٥١ ساڵ لەمەوپێش و لە ڕۆژی ١٢ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی، شەهید ئیسماعیل شەریفزادە، که خوێندكاری ئەندازیاری ئێلكترۆنیكی زانكۆی "پۆلی تێكنیكـ"ـی شاری تاران بوو، دوای ١٨ مانگ شەڕی قارەمانانە بەدژی ڕێژیمی پاشایەتی شەهید کرا.
لە دەیەی ٤٠ی هەتاوی، كە فەزای تۆقان و هەڕەشەی ڕێژیمی پاشایەتی باڵی بەسەر گشت ئێراندا كێشابوو و دەرفەتی هیچ چەشنە چالاكییەكی سیاسی لە ئێران و بەتایبەت لە زانكۆوەكاندا نەبوو، ئیسماعیل شەریفزادە زانكۆ و كورسی بەجێ دەهێڵێت و ڕوو لە ڕیزەكانی پێشمەرگە و حیزبی دێموكرات دەكات.
شەهید ئیسماعیل شەریفزادە و هاوڕێیانی لە ساڵەکانی ٤٧ _١٣٤٦ی هەتاوی، بۆ ڕزگاریی نەتەوەی کورد دژ بە دەسەڵاتی ڕێژیمی پاشایەتی لە ئێراندا دەستیان دایە خەباتی چەکداری و دوای ١٨ مانگ شەڕی قارەمانانە لە ڕۆژی ١٢ی بانەمەڕی ١٣٤٧ی هەتاوی، شەهید کران.
یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەو ڕۆژەی وەک ڕۆژی خوێندکاریت کورد دیاری کردووە.