٥٠ زانکۆی زانستی پزیشکی لە ئێراندا بە بێ چاوەدێری ڕێژەی ٨٤ هەزار میلیارد تمەن بودجە وەردەگرن.
لە گەڵاڵەی بودجەدا زانکۆکانی زانستی پزیشکی دوو جۆر بودجەیان هەیە، بودجەی پەروەردە و بودجەی تەندروستی کە تایبەتن بە نەخۆشخانەکانی ژێر چاوەدێریی هەر زانکۆیەک.
لەنێوان ئەو ٥٠ زانکۆیەدا؛ ١٠ زانکۆ لەوانە زانکۆکانی فارس، ئیسفەهان، خوراسان، تاران، تەورێز، ئەهواز، ورمێ و مازەندەران" هەر کامیان ٣ هەتا ٤ هەزار میلیارد تمەن بودجە وەردەگرن.
بەپێی بڕیارێک کە دراوە ٥٠ زانکۆ بودجەیان پێ دەدرێت و لێپرسینەوەیان لێ ناکرێت.
لێپرسینەوە لە بودجەیەک کە دابین دەکرێت دەبێتە هۆی گەندەڵی. بەشێک لە کێشەی زانکۆکان ئەوەیە کە بودجەی پێویستیان بۆ کاری خزمەتگوزای بۆ دابین ناکرێت.