کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای سنە پلەی یەکەمی بەڵگە زانستییەکانی تایمزی بەدەست هێنا

12:47 - 14 خەرمانان 2721

"یەدوڵڵا زارعزادە" بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتیی زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای سنە لە وتووێژێکدا لەگەڵ یەکێک لە هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم ڕایگەیاندووە: "پلەبەندیی زانکۆکانی جیهان لەلایەن دامەزراوەی فێرکاریی باڵای "تایمز" بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو کراوەتەوە کە لەودا زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای سنە پلەی یەکەمی جیهانیی لە بواری بەڵگە زانستییەکاندا بەدەست هیناوە".

بەوتەی "زارعزادە"، ئاکامی ئەو پلەبەندییە بەپێی ١٣ پێوەری کارکردی زانکۆکان لە چوار بواری "فێرکاری، بارهێنان، گواستنەوەی زانیاری و دوورەدیمەنی نێونەتەوەییـ"ـدایە.

"زارعزادە" هەروەها وتوویەتی: "زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای سنە لە بواری بەڵگەکاندا بە بەدەستهێنانی ١٠٠ قان لە پلەی یەکەمی زانکۆکانی جیهاندا کە هاوبەش لەگەڵ چەند وڵاتی دیکە بووە جێی گرتووە.

هەروەها بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتیی زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای سنە سەرەڕای دەربڕینی ڕەزامەندی لە بەدەستهێنانی پلەی ٤٠٠ -٣٥١ی جیهانی و پلەی یەکەمی ئێران بۆ دووەمین ساڵی پشتی سەری یەکی ئەو زانکۆیە، ئەو پلەیەی بە ئاکامی هەوڵی مامۆستایان و ناخی باوەڕمەند بە زانست و باوەڕی بە تواناییە ناوخۆییەکان ناو لێ برد.

باشترین زانکۆکانی جیهان وەکوو "ستێنفۆرد بە بەدەستهێنانی ٩٩.٩ لەسەدی قان، MIT بە بەدەستهێنانی ٩٩.٧ لەسەد  و هاروارد بە ٩٩.٢ لەسەدی قان لە پلەکانی دواتری زانکۆی کوردستاندان.