کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زانکۆی پەیامی نووری ئیلام ناوی لەنێو پلەبەندیی زانکۆکانی سەوزی جیهاندا تۆمار کرا

12:16 - 25 سەرماوەز 2721

"عەباس سۆهرابزادە" سەرۆکی زانکۆی پەیامی نووری ئیلام ڕایگەیاند، لەلایەن ڕێکخراوی "گرین متریک" زانکۆی پەیامی نووری ئەو شارە ناوی لەنێو پلەبەندیی جیهانیی "زانکۆکانی سەوز"دا تۆمار کرا.

ئەو زانکۆیە وەک یەکەمین زانکۆ لە ئاستی ئێران و یەکەمین زانکۆ لە پارێزگای ئیلامدا توانی ئەو سەرکەوتنە بەدەست بهێنێت.

دامەزراوەی "گرین متریک" هەر ساڵ چەندین زانکۆ کە لە بواری ژینگەییەوە چالاکییان هەیە پلەبەندی دەکات و ڕایاندەگەیەنێت.

پێشتریش زانکۆی زانستی پزیشکیی سنە لە پلەبەندیی زانکۆکانی جیهاندا لەلایەن دامەزراوەی فێرکاریی باڵای "تایمز" بۆ ساڵی ٢٠٢٢، پلەی یەکەمی جیهانیی لە بواری بەڵگە زانستییەکاندا بەدەست هینابووە.