کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زانکۆی کوردستان ناوی لەنێوان ١٠٠ زانکۆی یەکەمی جیهاندا تۆمار کرا

12:06 - 28 رێبەندان 2721

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی بڵاوکراوە لەلایەن ڕێکخراوی زانستیی تایمز ٢٠٢٢؛ زانکۆی زانستی پزیشکیی کوردستان لە بواری "باشی" پلەی ٦٧ی لە ئاستی ئیراندا بۆ خۆی مسۆگەر کرد و ناوی لەنێوان ١٠٠ زانکۆی "باشی" جیهاندا تۆمار کرا.

لەو پلەبەندییەدا ٥٣٩ زانکۆ لە سەرتاسەری جیهاندا کە مێژینەیان لە ٥٠ ساڵ کەمترە بەشدارییان کردووە.

پێشتریش زانکۆی کوردستان لە بواری "کاریگەریی باش" لە ساڵی ٢٠٢١دا پلەی ١٥ی لە ئاستی ئێراندا و پلەی ٨٠٠ـ  ٦٠١ی لە ئاستی جیهاندا بۆ خۆی مسۆگەر کردبوو.

هەروەها لە لێکۆڵینەوەی زانکۆی "ستەنفۆرد" لە ساڵی ٢٠٢١دا، ١٤ مامۆستای زانکۆی "کوردستان" لە سنە وەک مامۆستای بلیمەت لە ئاستی جیهاندا هەڵبژێردرابوون.

پلەبەندیی تایمز یەکێک لە بەناوبانگترین پلەبەندییەکان لە ئاستی نێونەتەوەییدایە و هەر ساڵە زانکۆکانی باشی جیهان بەپێی ١٣ پێوەری کردەوە، لە چوارچێوەی پێنج پێوەری گشتیی" فێرکاریی، بەڵگەکان، داهاتی پیشەیی لە ئاستی نێونەتەوەیـ"ـیدا بە شێوەیەکی بەربڵاو و هاوتا هەڵدەسەنگێنێت و پلەبەندی دەکات.