کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زانیاریی نوێ لەبارەی سیخوڕیی سایبێریی ڕێژیمی ئێران لە شیرکەتەکانی هەوا-فەزای جیهان بڵاو بووەتەوە

16:22 - 15 رەزبەر 2721

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕەزبەر، شیرکەتی ئیسرائیلیی "سایبێریزون" بڵاوی کردووەتەوە کە دەستیان بە  لێکۆڵینەوە کامپیۆتێرییەکانی یەکێک لە مشتەرییەکانی خۆیان گەیشتووە کە کەسێکی حکوومەتیی نەناسراو بە چالاککردنی بواری "بەدئەفزار" کە لە ڕابردوودا نەناسراو بوو، زانیارییەکانی دزیون.

هەر لەو پێوەندییەدا "ئۆرشەلیم پۆست" لە زاری "ئاسف داهان" بەرپرسی گرووپی لێکۆڵینەوەی هەڕەشە سایبێرییەکان لە شیرکەتی "سایبێریزون" بڵاوی کردووەتەوە، ئەو هێرشبەرە سایبێرییانەی کە حکوومەتیک پشتیوانییان لێ دەکات، لانیکەم لە ساڵی ٢٠١٨ هەتا ئێستا چالاک بووە و وا دیاری دەکات کە لە کۆکردنەوەی بەربڵاوی زانیارییەکان کە بە سەرنجەوە هەڵبژێردرابوون، بە سەرکەوتووانە کارەکەی جێبەجێ کردووە.

بە وتەی ناوبراو ئەو لێکۆڵینەوەیە لە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە گرووپی "سایبێریزون" بۆ خزمەتگوزاریی یەکێک لە مشتەریەکانیان نەرمەئامێرێکی سیخووڕییان بۆ دابەزاندبوو و لە دوای چاوەدێرییەکان ئاشکرا بوو کە زیانێکی زۆر وەبەر ئەو تۆڕە کەوتووە.

ئەو شیرکەتە وتوویەتی: “ئەوە تەنیا بەشێک لە شەڕی تەواوعەیاری ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانە کە قوربانییەکانی بە سەرنج و تێبینییەکی زۆرەوە هەڵدەبژێرێت".

"داهان" لە درێژەدا باس لەوە دەکات کە لەوانەیە هەتا ئێستا یەک ترابایت زانیاری دزرابێت.