کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زاگرۆسانە لە مەتەرێزی پێشمەرگە بەڕێوە چوو

16:24 - 12 سەرماوەز 2720

پێشمەرگەکانی کوردستان لە مەتەرێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەڕێوەبردنی هەڵمەتی پیرۆزی بەڕووچاندن بە دەم بانگەوازی زاگرۆسانی ڕۆژهەڵاتەوە چوون.

پێشمەرگەکانی کوردستان لە سەنگەرەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەڵمەتی بەرینی زاگرۆسانە، لە چیاکانی کوردستان بەڕوویان چاند.

ئەوان پشتیوانیی خۆیان لەو هەڵمەتە پیرۆزە بۆ بووژاندنەوەی ژینگەی نیشتمان دەربڕیوە و داوایان لە خەڵکی کوردستان کردووە کە پارەزێری ژینگە بن و بۆ بووژاندنەوەی سروشت هاوتەریب بن لەگەڵ هەڵمەتە ژینگەییەکان.

یەکێک لە پێشمەرگەکانی کوردستان دەڵێت: "ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هەر جێگایەک دارستانێکی سووتاند یان دارێکی بڕی، ئێوە نمامێک بچێنن".

هەڵمەتی زاگرۆسانە ماوەی ٣ ساڵە لەلایەن ڕێکخراوە ژینگەیی و شاخەوانی و مەدەنییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی سەوزی چیا پاش شەهیدکرانی شەهیدان "شەریف باجوەر" و "ئومید کۆنەپۆشی" بەڕێوە دەچێت و لە ئەمساڵدا بە شێوەی بەرینتر بەڕێوە چوو.