کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زایەڵەی "بژی هێزی پێشمەرگە" لە هەموو شەقام و کۆڵانێکی کوردستاندا بەجوانی دەزرینگێتەوە

18:43 - 28 سەرماوەز 2721

بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی وێڕای بەرزنرخاندنی ئەو ڕۆژە پیرۆزە پشتیوانیی خۆیان لە ‌هێزی پێشمەرگەی کوردستان و حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە و بە داگیرکەرانی کوردستانیان سەلماندەوە کە کوردستان پشتیوانی پێشمەرگەیە و پێشمەرگەش تا گەیشتن بە ئامانجەکانی گەل و نیشتمان دەست لە خەبات هەڵ ناگرێت.

بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە لە شاری دێموکراتپەروەری نەغەدە چالاکیی تەبلیغی بە شێوەی نووسینی دروشم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن پێشمەرگەکانی شارەوە بەڕێوە چوو و ڕێز لەو ڕۆژە پیرۆزە گیرا.

ئەو شوێنانەی چالاکیی تێدا بەڕێوە چوون بریتین لە: "پردی ٥٣ هێکتاری، شەقامی سونەت، کۆڵانی ئەحمەد شاتر، شەقامی پیرانشار، کۆڵانی حوسێن خەڵیفانی، گوندی خەڵیفان، گوندی دەشتی قوڕێ، پێچی قاڕنێ، مەیدانی فوتباڵی کاویانی نەغەدە، ڕێگای حەوت کانی، مدرسەی محەممەد ڕەئوف، مخابەراتی لالەی نەغەدە، قوتابخانەی ئازادەگان، فەلەکەی مادەر، پارکی موعلیم و فەلەکەی محەممەد هەوراز".

لە مەهابادی قازییەکانەوە، پێشمە‌رگە‌كانی شار لە ناوچە‌ی شاروێران و مە‌نگوڕایە‌تی و نێوشاری مە‌ھاباد بە‌ بە‌ڕێوە‌بردنی چالاكیی بە‌رینی تە‌بلیغی ڕۆژی ٢٦ی سە‌رماوە‌زیان بە‌رز و پیرۆز ڕاگرت و بە‌ ڕێژیمی كۆماری ئیسلامییان سە‌لماند كە‌ شار گۆڕە‌پانی سە‌رە‌كیی خە‌باتە‌ و پێشمە‌رگە‌كانی شار بە‌ردە‌وام پاڵپشتی پێشمە‌رگە‌كانی شاخن.

ئە‌و شوێنانە‌ی كە‌ چالاكیی تێدا بە‌ڕێوە‌ چووە‌ بریتین لە:‌ ''ئاوایی داش تە‌مر، حە‌مزاوا، حاجی مامیان و لە‌ نێوشار لە گە‌ڕە‌كە‌كانی فجر، تەپەی هۆما، مەلاجامی، موکریان، قەبرستانی مەهاباد، پردی قانع، پشت تە‌پ بە‌ری شیلانان، مە‌یدانچە‌ی حە‌سە‌نزادە‌، فە‌لە‌كە‌ی ساعە‌ت و كۆڵانە‌كانی و بە‌شێكی زۆر لە‌ قوتابخانە‌ و مزگە‌وتە‌كانی ئە‌و گە‌ڕە‌كانە‌".

لە شاری ‌گوێكتە‌پە‌ لە سێڕێیانی ئەو شارە، ‌لە مزگە‌وتی جامیع، گە‌ڕە‌كی ئاشتی، گە‌ڕە‌كی قە‌ڵات و كۆلانی شە‌ھید سمكۆ و خە‌رمانان.

لە‌ شاروێران لە‌ ئاوایی ''قومقە‌ڵا '' لە‌ مزگە‌وت و بە‌ردە‌م دێھیاری و شوێنە‌ گشتییە‌كان، پێشمە‌رگە‌كانی شار بە‌ نیشانە‌ی وە‌فاداری لە ماڵێک وە‌كوو دیاری پێشمە‌رگە‌كانی شاخ وێنە‌یەکی پێشمە‌رگە‌یان بۆ دانان.

هەر بەو بۆنەوە ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە شاری ورمێی ڕاپەرین و شۆڕشەوە لە نزیک شار و ناوچەی تەرگەوەڕ و لە دزەی مەرگەوەڕ و لە بەندی ورمێ بە تەقەی خۆشی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و وتنی دروشم ٢٦ی سەرماوەزیان پیرۆز ڕاگرت.

هەربەو بۆنەوە لە شاری پیرانشاری هەمیشە دێموکراتەوە، ڕۆڵە بەجەرگەکانی دێموکرات لە گردکشانە، سەروکانی و سەنجەڵێ بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسینی دروشم ڕێزیان لە ٢٦ی سەرماوەز گرت و مەکوڕبوونی خۆیان لەسەر ڕێبازی پیرۆزیی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

لە سەردەشتی مەلا خەلیل و مەلا ئاوارەوە لە ''میراوا، سێڕێایانی ئاڵوەتان، بێلۆکێ، پردی جۆلانە''، قارەمانانی دێموکرات بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە کاری تەبلغییان کرد و ئەو ڕۆژەیان بەرز نرخاند.

لە شاری بۆکانی دێموکرات و قەڵای کوردایەتی، ڕۆڵەکانی هەردەم لە سەنگەری تێکۆشان، بەم بۆنەوە لە هەوڵی بێوچانی خۆیان بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی حەماسەیان خولقاند و شکۆی زیاتریان بە ڕۆژی پێشمەرگە بەخشی.

تێکۆشەرانی دێموکرات ئەمجارە لەسەر پردی میراوا لەسەر بەنێریکی گەورە ڕۆژی پێشمەرگەیان پیرۆزبایی کرد کە شادی و خۆشحاڵیی خەڵکی لێکەوتەوە، هەروەها لەسەر پردی هەوایی بەردەم زانکۆی عیلمی کاربوردی و لە بەردەڕەشانی مەلالەر و دەشتی ئەحمەدی کوڕ ئاڵای کوردستانیان هەڵ کرد.

هەروەها ڕۆلەکانی گەل لە بۆکان، لە هەوڵێکی بێ وێنەدا، بە ناردنی کورتەنامە بۆ ٥ هەزار کەس ڕۆژی پێـشمەرگەیان پیرۆزبایی کرد و دڵی دۆژمنایان وەلەرزە خست.

لە ئاوایی مێراو لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، ڕۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئارمی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها نووسینی دروشمی ۲٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.

هاوکات ئەندامانی چالاک و تێکۆشەری حیزب لە ناوچەی حوسێن ئاوای دیواندەرە بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و هەروەها ڕێزگرتن لە ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بەم بۆنە پیرۆزەوە شایی و خۆشییان گێڕا.

لە درێژەی ئەو چالاکییانەدا لە شاری سەقزی خۆڕاگرەوە ڕۆڵە بوێر و تێکۆشەرەکانی دێموکرات بە نووسینی دروشم لەسەر دیوارەکان و بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز لە شەقام و کۆڵان و ماڵان و شوێنە گشتییەکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد .

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "گەڕەکەکانی تازاوا، شارۆچکەی زاگروس، شارۆچکەی کوردستان، حەماڵاوای خواروو، مزگەوتی ئەمین، قوتابخانەی ئازادگان، سەرچەم، حەماڵاوای ژووروو، مزگەوتی حاجی نێعمەتی، قوتابخانەی لالەهای ئینقلاب، شارۆچکەی موکریان،  عەباساوا، قەرەچیاوا، بلواری شافێعی، شەقامی ڕوودەکی، ٣٢ میتری، دەوروبەری مزگەوتی فەخری ڕازی، شارۆچکەی ئازادگان، شاناز و دەوروبەری مزگەوتی حەزرەت عومەر و شەقامی موعەلم".