کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زبل و پاشماوەکانی نێو شاری شنۆ کۆ ناکرێنەوە

13:26 - 28 پووشپەڕ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ماوەی چەند ڕۆژە زبڵ و پاشماوەی شاری شنۆ لەلایەن شارەدارییەوە کۆ نەکراوەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی ئازاری هاووڵاتییان.

بەپێی زانیارییەکان، بە تایبەت زبڵی گەڕەکەکانی لای "فەلەکەی بیمارستان" ماوەیەکەی زۆرە بە کەمی کۆ دەکرێتەوە. ئەو زبڵ و پاشماوانە سەرەڕای ئەوەیکە سیمایەکی ناحەزیان بە شار بەخشیوە، سەگە بێخاوەنەکانیش ئەو پاشماوانە پڕژوبڵاو دەکەن کە کێشەکەی بۆ دانیشووانی شار دوو بەرابەر کردووە.

ماوەی چەند ساڵە بە تایبەت لە ورزەکانی گەرمادا زبڵ و پاشماوەکان لە شاری شنۆ یان کۆ ناکرێنەوە یان ئەوەیکە زۆر بە کەمی کۆ دەکرێنەوە.

پێشتر نەبوونی شوێن بۆ فڕێدانی زبڵ و پاشماوە وەک بیانوو و هۆکارێک بۆ کۆنەکردنەوەی زبڵ لە شاری شنۆ دەهاتە ئەژمار، بەڵام لە ئێستادا شوێنیش دیاری کراوە بەڵام بەهۆی بێکیفایەتیی بەرپرسانی پەیوەندیدار ئەو کێشەیە لە جێگای خۆیدا ماوەتەوە.