نەخۆشخانەکانی "ئەحواز" زبڵەکانیان لە سەر شەقامەکان فڕێ دەدەن کە بووەتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ژیانی خەڵک.
زبڵی نەخۆشخانەکان بەهۆی مەترسیداربوونیان زبڵی درەجە یەکیان پێ دەوترێ و دەبێ بە شێوەی تایبەت ڕاگواسترێن و چاڵ بکرێن.
پێشتریش نەخۆشخانەی "خومەینی" لە "ئەحواز" زبڵەکانی نەخۆشخانەیان لە قەراغ چۆمی "کاروون" فرێدابوو کە ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتبووە.
فرێدانی زبڵی نەخۆشخانەکان بەهۆی مەترسیداربوونیان لەسەر شەقام و سروشت نە تەنیا دەبنە هۆکاری تێکدانی ژینگە؛ بەڵکوو مەترسییەکی گەورەش بۆ سەر گیانی خەڵک دروست دەکەن.