کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زریانێکی تویتێری بۆ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەڕێوە دەچێت

12:33 - 29 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی زریانێکی تویتێری بەڕێوە دەبات.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢١ی فیورییە، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، زریانێکی تویتێری بەڕێوە دەبات. ئامانج لەم زریانە تویتەرییە، لەقاودانی زیاتری هەڵاواردن لە دژی زمانی کوردی، لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەیاندنی دەنگی مافخوازیی نەتەوەکەمان لەو پێوەندییەدا بە ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکانی پێوەندیدار بە پرسی زمان بەتایبەتی یوونسکۆ و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

کاتی بەڕێوەچوونی زریانە تویتەرییەکە: سەرلەئێوارەی چوارشەممە، ٢٠ لەسەر ٢١ی فیورییە (بەرانبەر بە ١ لەسەر ٢ی ڕەشەممە)

بە کاتی هەولێر: کاتژمێر ٢١ بۆ ٢٢

بە کاتی تاران: کاتژمێر ٢١:٣٠ بۆ ٢٢:٣٠

بە کاتی ناوەندی ئورووپا: کاتژمێر ١٩ بۆ ٢٠

بۆ زانیاریی زیاتر لەو پێوەندییەدا و ئاگاداربوون لە هەشتەگەکان دەتوانن سەردانی ئەم پێگە ئەلێکترۆنییانەی خوارەوە بکەن:

تێلێگرام: @zmanidaik

تویتێر:  https://mobile.twitter.com/MotherTongueCam

فەیسبووک:

https://m.facebook.com/%DA%A9%DB%95%D9%85%D9%BE%DB%95%DB%8C%D9%86%DB%8C-%D8%B2%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AF%D8%A7%DB%8C%DA%A9%DB%8C-557447791427740/