کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"زرێبار" بووە بە قوربانیی ململانێی نێوان ئیدارەکان و بەرپرسانی ڕێژیم

12:38 - 25 خەرمانان 2720

لە ئاکامی کێشە و ململانێی نێوان شارەداری و ئیدارەی ژینگەی "مەریوان"، گۆلی زرێبار بە هەموو شێوەیەک پشتگوێ خراوە و لە ئاستی کێشەکانیدا کەس خۆی بە بەرپرسیار نازانێت.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین کیشە و گرفت کەوتووەتە نێوان شارەداری و ئیدارەی ژینگەی مەریوان و لە دوای چەندین کۆبوونەوەی ئەو دوو ئیدارەیە ئەو گرفتانە چارەسەر نەکراون، هەروەها لەو ماوەیەدا هیچ ئاوڕێک لە زرێبار نەدراوەتەوە و بە کەڵەکەبوونی ئەو کێشانە، زرێبار مەترسیی لەسەرە.

 لەنێوچوونی فەزای سەوز، بۆنی پیسی زبڵ و پاشماوەکان، کەڵەکەبوونی زبڵەکان، ڕەچاونەکردنی پاک و خاوێنیی ئاودەستەکان و شوێنە گشتییەکان و نەبوونی خزمەتگوزاری، لەو کێشەگەلەن کە یەخەی زرێباری گرتووە.

لەدوای چارەسەرنەکردنی ئەو کێشانە، هاتنی گەشتیار بۆ گۆلی زرێبار بەڕادەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و بەردەوامیی ئەو کێشانە قەیرانی ژینگەیی و ئابووریی بەدواوە دەبێت.