کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زلـلە لە پارێزگاری ملیۆن دۆلاریی "تەورێز" درا

10:49 - 2 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە ڕێوڕەسمی ناساندنی پارێزگاری نوێی شاری "تەورێز" یەکێک لە بەشداربووان بە زلـلە پێشوازی لە پارێزگاری هەڵبژێردراوی "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران لەو شارە کرد.

هەواڵدەریی "فارس" سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە کەسی هێرشبەر یەکێک لە ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمە بەڵام دواتر ئەم هەواڵە سڕایەوە.

شوناسی ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر پارێزگاری نوێی تەورێز "ئەیوب عەلیزادە" ڕاگەیەندراوە کە پێشتر لە ئەندامانی بەرپرسی سپای عاشورای تەورێز بووە.

ناوبراو لە بەشی وەرگرتنی ئەندامانی ئەو رێکخراوە تێرۆریستییە خەریکی کار بووە.

"زەینولعابدین خوڕەم" یەکێک لەو ٥٧ ئەندامەی سپای پاسدارنی ڕێژیمی ئێران بووە کە ساڵی ١٣٩١ لە شاری "حومس و دەرووبەری دەمیشق" لەلایەن ئەرتشی ئازادی سووریە دەسبەسەر کرابوون.

"مەحموود ئەحمەدی نژاد" سەرکۆماری پێشووی ڕێژیمی ئێران پێشتر بڵاوی کردبۆوە کە ئێران لەلایەن "قەتەر" لە بەرامبەر ٥٧ فەرماندەی تێرۆریستی خۆی بڕی ٧٥ ملیۆن دۆلار باجی بە ئەرتشی سووریە داوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا پارێزگاری ملیۆن دۆلاریی ڕێژیم وتوویەتی لە شەڕی سووریەدا بەشدار بووە.