کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زنجیرە ئاگرکەوتنەوەکان لە ئێران درێژەی هەیە

12:37 - 17 گەلاوێژ 2720

لە درێژەی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەکانی شوێنە گرینگەکانی ڕێژیمی ئێران، لە ڕێگای ئاسنیی شاهروود تەقینەوەیەک ڕوویدا و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.

جیا لە تەقینەوە لە ڕێگای ئاسنیی شاهروود، لە کارخانەیەکی نەیشابوور ئاگرکەوتنەوە ڕووی داوە کە خەسارێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.

ئاگرکەوتنەوەکانی ئێران زنجیرەوار درێژەی هەیە و هەر جارە و شوێنێک گڕ دەگرێت و زیانی ماددی و گیانیی لێدەکەوێتەوە.

ماوەیەکە ئاگرکەوتنەوەکان لە وزەخانە، کارخانە، کارگا و شوێنە گرینگەکانی ڕێژیمی ئێران بەردەوامە و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لەبارەی ئەو ئاگرکەوتنەوانە هیچ دژکردەوەیەکیان نییە.

شرۆڤەکاران باس لەوە دەکەن، ئاگرکەوتنەوەکانی ئێران هۆکارێکی نهێنیی لە پشتە کە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بەهۆی بارودۆخی نێوخۆی خۆیان هیچ زانیارییەکی لێ بڵاو ناکەنەوە.

لە نموونەی ئەو ئاگرکەوتنەوانە کە زیانێکی بەرچاوی بەدواوە بووە، تەقینەوەی وزەخانەی ناوکیی نەتەنز بووە کە چالاکیی ناوکیی ڕێژیمی ئێرانی تووشی گرفت کرد.