کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زۆرانبازی کوردستانی لە ئاستی جیهاندا پلەی بە دەست هێنا

17:45 - 25 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: زۆرانبازێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە کێبڕکێیەکی نێودەوڵەتییدا کە لە وڵاتی تورکیە بەڕێوەچوو سەرکەوتنی تۆمار کرد.

وەرزشوانی کورد "محەممەدموبین عەزیمی" وەرزشوانی کورد، کە لە ڕشتەی زۆرانبازیدا کار دەکات لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیدا کە لە وڵاتی تورکیە بەڕێوەچوو توانیی میداڵی زێو بەدەست بێنێت.

ئەو وەرزشوانە کوردە، کە لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی زۆرانبازیی "جامی پیروزی"ـی تورکیەدا بەشداری کردبوو توانیی، میداڵی زێوی ئەم کێبڕکێیە بە دەست بێنێت.

ئەو کێبڕکێیە لە وڵاتی تورکیە لە شاری ئانتالیا بەڕێوەچووە.

وەرزشوانانی کورد سەرەڕای ئەوەیکە ئیمکاناتی پێویستیان بۆ دابین ناکرێت و پشتیوانیی ماددیان لێ ناکرێت بەڵام لە ئاستی ئێران و جیهاندا پلەی نایاب تۆمار دەکەن.