![](/content/upload/1/news/53161_w920.jpg)
بەپێی نوێترین ڕاپرسی کە دامەزراوەی "گمان" ڕۆژی هەینی ١٢ی خاکەلێوە بڵاوی کردووەتەوە، ٨٨ لەسەدی خەڵکی ئێران دەنگیان بە "سیستمێکی سیاسیی خەڵکسالار و دێموکراتیک" داوە و ٦٧ لەسەدیش دژی پێکهاتە و سیستمێکن کە بەپێی یاساکانی ئایینن.
هەروەها بەشداربووانی ئەو ڕاپرسییە، سەرەتا مانگرتنی سەرتاسەری، دواتر ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە کەمپەینی ناڕەزایەتی لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و لە کۆتاییدا شێوەکانی سەرپێچیی مەدەنییان بە گونجاوترین ڕێگەچارە بۆ "پێکهێنانی گۆڕانکاریی سیاسی" لە ئێران ناو بردووە.
ئەو ڕاپرسییە لە ٢٨ی بەفرانبار تا ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠ لەنێوان یەک ملیۆن و ٦ هەزار و ٨٥٠ کەسی فارس ئەنجام دراوە و نەتەوەکانی دیکەی ئێران لەو ڕاپرسییە بێبەش کراون.
"گمان" لە وڵاتی "هولەند" وەکوو دامەزراوەیەکی لێکۆڵینەوەیی و سەربەخۆ تۆمار کراوە کە سەبارەت بە ڕا و بۆچوونی ئێرانییەکان چالاکی دەکات.