
کوردستان میدیا: لە خۆپیشاندانەکاندا دژی گرانبوونی بێنزین و ڕژانە سەر شەقامی خەڵک دژی ئەو بڕیارەی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، زۆربەی ئیدارە و شوێنە گشتییەکان لە ئێراندا داخراون.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە زۆربەری شارەکانی کوردستان و ئێراندا، قوتابخانە و شوێنە گشتییەکان لە سەر بڕیاری خودی ڕێژیم داخراون.
لە شارەکانی وەک "ئیسلام شار، مەلارد، قودس، بەهارستان، ڕۆبات کەریم، شەهریار، بەندەری ئومیدیە، بەندەری ماهشەهر، ئیسفەهان، کازروون، ئاستارا" و چەندین شاری دیکەی ئێراندا قوتابخانە و زانکۆکان داخراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان له ١٧ شاری ئێراندا قوتابخانە و زانکۆکان داخراون.
لە ئیسفەهان مێترۆی ئەو شارە بە هۆکاری ئەمنییەتی داخراوە.
لە شارەکانی کوردستان هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە شوێنە ئەسڵییەکاندا جێگیر بوونە و بە توندی کۆنتڕۆڵی خەڵک دەکەن.
خۆپیشاندەران لە شارەکاندا زۆربەی ڕێگاکانیان بەستووە و بە ماشین هاتوچۆ ناکرێت.
کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بە بیانووی سەرما و بارینی بەفر قوتابخانەکانیان داخستووە.
خۆپیشاندانەکان دژی ڕێژیمی ئێران لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستاندا درێژەی هەیە و ڕێژیمیش بە توندترین شێوە سەرکوتی خەڵک دەکات.