کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زۆرترین ڕێژەی بێکاری تایبەت بە پارێزگاکانی "خوزستان و ورمێـ"ـیـە

17:51 - 23 بەفرانبار 2720

دانیشتووانی پارێزگای خوزستان دووهەمین پلەی بێکاریان لە ئاستی ئێراندا هەیە.

ئەو پارێزگایە بە ڕێژەی ١٤.٩ لەسەد و  ورمێ ١٥.٥ لەسەد هەروەها پارێزگای هۆرمۆزگان بە ڕێژەی ١٣.٨ لەسەد زۆرترین ڕێژەی بێکاریان هەیە.

پارێزگای ئیلام و خوراسان بە ڕێژەی ٥.١ لەسەد و هەروەها سمنان بە ٦.٧ لەسەد کەمترین ڕێژەی بێکاریان هەیە.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئاماری بێکاران و پەیوەست‌بوونی ڕێژەیەکی بەرچاو لە حەشیمەتی ئێران بە بێکارانی وڵات، بەرپرسان، دەسەڵاتداران و ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئێران سەبارەت بەو قەیرانە کۆمەڵایەتییە بێدەنگن.

وێڕای ئەوەی کە ناوەندە پەیوەندییدارەکانی ڕێژیمی ئێران، هیچکات لە هیچ بوارێکەوە و بەتایبەتی بواری ئامار، ڕێژەیەکی دروست و زانیارییەکی ڕاست بڵاو ناکەنەوە، بەڵام ڕێژەی بێکاری لەو وڵاتە لە سەرجەم بوارەکاندا، زیاتر لە ۷۰ لەسەدیان ڕاگەیاندراوە.