کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"زۆڵەیخا نەسروڵڵاهی پوور" دایکی شەهید "حوسێن ئیبراهیمی" کۆچی دوایی کرد

11:31 - 30 رێبەندان 2721

ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە "زۆڵەیخا نەسروڵڵاهی پوور" دایکی شەهید "حوسێن ئیبراهیمی" خەڵکی شاری "مەهاباد" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید "حوسێن ئیبراهیمی" خەڵکی گوندی عیساکەندی مەهاباد، ساLی ١٣٦٣ی هەتاوی لە شەڕ و دەرگیرییەکی نەخوازراودا شەهید بووە.

تەرمی دایە "زوڵەیخا" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.