![](/content/upload/1/news/49037_w920.jpg)
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرین لە سەیرانگای "بەهەشتی باڵندەکان"، لەنێوان گوندەکانی "باڵاگیر و "جاشێران"، کەوتەوە کە سێ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە لەوانە داری گەز و بی لەو ئاگرەدا سووتان و لەنێو چوون.
هەروەها ژنێکی پێ لە تەمەن بەهۆی دووکەڵی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ژەهراوی ببوو گیانی لەدەست دا.
ئەو ئاگرەدواتر لەلایەن خەڵکی گوندەکانی "باڵاگیر" و "دێشەمس"، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.
کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە سێ کاتژمێری خایاندووە و زۆرێک لە دار و بوونەوەرەکان لەو ئاگرەدا لەنێو چوون.
هەتا ئێستا هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ڕوون نەبووەتەوە.