کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ١٠٠ شیرکەتی "پکەن و مۆسکۆ" سزا دران

11:32 - 2 بەفرانبار 2720

وەزارەتی بازرگانیی ئامریکا ١٠٣ شیرکەتی لە چین و ڕووسیە بەهۆی پێوەندی لەگەڵ ناوەند و کەسی نیزامی، خستە لیستەی گەمارۆوە ئابوورییەکانەوە.

دەوڵەتی ئامریکا لەو لیستەیەدا ٥٨ شیرکەت کە لەگەڵ ناوەندە نیزامییەکانی چین پێوەندییان هەبووە و هەروەها ٤٥ شیرکەتی دیکە کە سەر بە ناوەندە نیزامییەکانی ڕووسیە بوونە، تەحریم کردووە.

ئامریکا ڕایگەیاندووە، شیرکەتەکانی ئامریکا بۆ فرۆشتنی کەلوپەل بەو شیرکەتانەی کە گەمارۆیان خراوەتەسەر دەبێ ئیزن لە ئامریکا وەربگرن.

وەزارەتی بازرگانیی ئامریکا بەهاری ئەمساڵ پێناسەیەکی دیکەی بۆ کەسانی نیزامی داڕشت و بەپێی ئەو پێناسەیە دەجووڵێتەوە.