کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ١٩ لەسەدی قوتابخانەکانی ئێران پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

12:31 - 18 پووشپەڕ 2721

"مێهروڵڵا ڕەخشانی‌مێهر" سەرۆکی ڕێکخراوی نۆژەنکردنەوە و کەرەستەی قوتابخانەکان ڕایگەیاندووە ١٩.٥ لەسەدی قوتابخانەکانی ئێران پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە و قایمکاری هەیە.

"ڕەخشانی‌مێهر" وتوویەتی قوتابخانەکانی پارێزگای "سیستان و بەلووچستان" هێچ پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە نییە لە حاڵێکدا کە لە زۆربەی شوێنەکانی ئەو پارێزگایە هیچ قوتابخانایەک نییە کە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە و قایمکاری نەبێت.

وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم ڕایگەیاندووە بڕیارە ساڵی خوێندنی ١٤٠٠ی هەتاوی قوتابییان لە قوتابخانە وانەکانیان بخوێنن لە حاڵێکدا کە زۆربەی قوتابخانەکانی ئێران پرتوکاون و ئەوە دەتوانێت مەترسیی بۆ سەر منداڵان هەبێت.

"ڕەخشانی‌ مێهر" وتوویەتی لە ساڵەکانی ١٣٩٢ هەتا ١٣٩٦ تێچووی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان تەرخان نەکردراوە و بەوهۆیەوە بەشێکی زۆر لەو پڕۆژانە نیوەکارە ماونەتەوە.