کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٥٠ لەسەدی کادری پەرستاریی ئێران کێشەی دەروونییان هەیە

11:55 - 21 رەزبەر 2721

"محەممەد شەریفی‌موقەدەم" سکرتێری گشتیی خانەی پەرستارانی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، زیاتر لە ٥٠ لەسەدی کادری پەرستاریی ئێران کێشەی دەروونییان هەیە، بە جۆرێک کە شیاوی ئەوەیان نییە نەخۆشیان پێ بسپێردرێت.

بە وتەی ناوبراو لەنێو ڕێژەی پەرستارانی تووشبوو بە خەمۆکی، ژنان لە پیاوان زیاتر تووشی ئەو کێشەیە دەبن.

"فەریبۆرز تاج" ئەندامی ناوەندی دەروونناسیی ڕێژیم وتوویەتی، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لە نەخۆشخانەکانی مەلایر دەرکەوتووە زیاتر لە ٣٨ لەسەدی پەرستاران بیرۆکەی خۆکوژییان هەبووە یان ئەوەیکە ئامادەیی خۆکوژییان هەیە.

دۆخی خراپی "ئابووری، نەبوونی مووچەی باش و کاری لەڕادەبەدەر" لە هۆکارەکانی تووشبوونی پەرستارانە بە نەخۆشیی خەمۆکی و کۆچی پەرستاران بۆ دەرەوەی وڵات.