
"حوجەتوڵڵا عەبدولمەلەکی" وەزیری کار و خۆشبژیویی ڕێژیم وتوویەتی، بەپێی ئامارە فەرمییەکان نزیک بە ٢.٤ ملیۆن بێکار لە ئێراندا بوونی هەیە و زیاتر لە ٢.٢ ملیۆن کەسیش کاری نافەرمییان.
هەروەها نزیک بە ٢ ملیۆن کەسیش بە گشتی هیوایان بۆ وەدەستکەوتنی کار لەدەست داوە و بێکارن.
ناوبراو وتوویەتی، لە ئێستادا ٩.٧ میلیۆن کەس کاری کەمداهاتیان هەیە و ٤.٥ ملیۆن کەسیش کاری نافەرمییان هەیە و بیمەش نەکراون.
بە دوای گشتگیریی کۆرۆنا زیاتر لە ١ملیۆن کەس کاریان لەدەست داوە و بێکار بوونە.
دۆخی بازاڕی کاری ئێران شتێکی جیا لەو ئامارانە نیشان دەدات و نرخی بێکاری چەند بەرابەری ئەو ئامارانن کە لەلایەن ڕێژیم بڵاو دەکرێتەوە.
ڕێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن بە بێکاری دەبێ ساڵانە زیاتر لە ا ملیۆن کار دروست بکات.
بێکاری لە ئێراندا لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی ڕێژیم لە ساڵی ٩٩دا ڕایانگەیاندبوو نرخی بێکاری لە ئێراندا کەم بووەتەوە.