کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٣٠ میلیشیای حوسی لەلایەن ئەرتشی یەمەن و هاوپەیمانانی عەرەبییەوە کوژران

12:19 - 3 خاکەلێوه 2721

میلیشیا چەکدارەکانی حوسی کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت، ڕۆژی دووشەممە ٢ی خاکەلێوە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئەرتشی یەمەن و فڕۆکەکانی هاوپەیمانی عەرەبی لە ڕۆژئاوای پارێزگای ''مائرب''، بەتوندی تێک شکێندران.

فڕۆکەکانی هاوپەیمانی عەرەبی ٥ ماشینی نیزامیی، دوو زرێپۆش و نەفەرهەڵگرێکی حوسییەکانیان تێک شکاند کە هەموو سەرنیشنەکانی کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی ستادی زانیاری گەیاندنی ئەرتشی یەمەن، لەو شەڕەدا زیاتر لە ٣٠ کەس لە میلیشیا چەکدارەکانی حوسی کوژراون.

ئەو شەڕە دوای ئەوە بوو کە میلیشیا چەکدارەکانی حوسی لە شاری مائرب هێرشیان کردبووە سەر کەمپی ئاوارەکانی شەڕ.