کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٤٠ نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم تووشی کۆرۆنا بوون

13:32 - 17 خاکەلێوه 2720

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ کەس لە بەناو نوێنەرانی ڕێژیم لە مەجلیس تووشی کۆرۆنا بوونە.

تووشبوونی ئەو بەناو نوێنەرانەی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە ئاماری ڕاستەقینەی تووشبووان بەتایبەت بەرپرسان و بەناو نوێنەرانی خۆی بڵاو ناکاتەوە و لە خەڵکی دەشارێتەوە. هەروەها ئامارەکان باس لە ڕێژەیەکی زیاتری تووشبووان لەنێو نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێراندا دەکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەی بەربڵاو لە ئێراندا ژیانی هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگای خستووەتە مەترسییەوە کە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بەرۆکی بەرپرسان و دەستوپێوەندییەکانیان بگرێتەوە.

ڕێژیمی ئێران لە کاتی بانگەشەی شانۆی هەڵبژاردنەکاندا بە مەبەستی سیاسیی خۆی و ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان و گوێنەدان بە ڕێنوێنییە تەندروستییەکان و ئاگادارنەکردنەوەی خەڵک لە مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم قەیرانەی دروست کردووە.

 هەر ئەم سیاسەتە پەردەپۆشکردنەی ڕێژیم، بووەتە هۆی ئەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە بەرپرسان و بەناو نوێنەرانی خۆی تووشی ئەم ڤایرۆسە ببن.