"حەمید سووری" سەرۆکی کۆمیتەی گشتگیریی کۆرۆنا وتوویەتی: "پێشبینی دەکرێ ٤٥ هەتا ٥٥ لەسەدی خەڵکی ئێران، تووشی پەتای کۆرۆنا بووبن".
ناوبراو باسی لەوە کردووە، کە هەتا ئێستاش نەمانتوانیوە بە سەر گشتگیربوونی کۆرۆنا لەنێو کۆمەڵگادا زاڵ بین و ئەگەر بتوانین بەو قۆناغەی بگەیەنین کە تەنیا بەشێک لە کۆمەڵانی خەڵک تووش بن هوونەرمان کردووە".
هەروەها تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە ١٦٩ ملیۆن و ٩٣هەزار و ٣٦٨ کەس.
هەتا ڕۆژی پێنج شەممە، ٢٧ی مەی ٢٠٢١، نزیک بە ٣ ملیۆن و ٥١٢ هەزار و ٤٧٩ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٥٠ ملیۆن و ٧٢٢ هەزار و ٢٦٦ کەس تەندروستیان بەدەست هێناوە.
هەروەها لە کۆی ١٤ ملیۆن و ٨٥٨ هەزار و ٦٠٥ کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا، بارودۆخی ٩٤ هەزار و ٦٨٤ کەسی مەترسیدار وەسف کراوە.