
کەسانی هەلپەرست و نابەرپرسیار لە هەوڵێکی دژەژینگەییانەدا زیاتر لە هەزار داری دەشتی "سوورێنـ"ـی شاری بانەیان بڕیوەتەوە.
لەو هەوڵە دژەژینگەییەدا زۆربەی دارەکان یان بەتەواوی بڕدراونەتەوە یان بە مشار بەشێک لە دارەکە بڕدراونەتەوە و بەجێ هێڵدراوە.
ئەو کردەوە دزێو و دژە ژینگەییە خەڵکی ئەو ناوچەیەی تووشی سەرسووڕمان کردووە.
تا ئێستا بەرپرسانی ئیدارەی جەنگەڵبانی ئەو شارە وهیچ لایەنێکی پەیوەندیداری دیکە لێکۆڵینەوە یان بەدواداچوونی بۆ ئەو کردەوە دژە ژینگەییە نەکردووە.