کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ١٠٠ هەزار پەرستار لە ئێران بێکارن

11:16 - 13 سەرماوەز 2721

"محەممەد شەریفی موقەدەم" سەرۆکی خانەی پەرستارانی ئێران وتی: "لە ئێران ١٠٠ هەزار پەرستاری بێکار بوونی هەیە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە نەخۆشخانەکاندا پێویستییەکی زۆر بە هێزی پەرستار هەیە".

ناوبراو زیادی کردووە: "دەبێ ڕێژەی پەرستارەکانمان لە وڵات دوو ئەوەندە زیاتر بێت هەتا بگاتە ئاستی ستانداردی جیهانی، بەڵام بۆ ئەم مەبەستە هیچ هەوڵێک نادرێت".

بەپێی ستانداردە لانیکەمییەکان، دەبێ لە بەرامبەر هەر هەزار کەسدا، ٣ پەرستار لە نەخۆشخانەکان و ناوەندە دەرمانییەکان کار بکەن کە لە ئێستادا ئەم پێوەرە لە ئێران ١.٦ـە.

ساڵانە لە ئێران ١٢ هەزار پەرستار خوێندنیان تەواو دەکەن و لەبەر نەبوونی هەلی کار و دامەزراندن لە ناوەندە پەیوەندیدارەکان، سەدان کەسیان ناچار دەبن کاری تر بکەن یان وڵات بەجێ بهێڵن و ڕوو لە وڵاتانی تر بکەن.