کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ۲۰۰ گوند لە پارێزگای سنە ئاوی خواردنەوەیان نییە

13:35 - 19 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: زیاتر لە ۲۰۰ گوند لە ناوچەکانی پارێزگای سنە، لە خزمەتگوزاری ئاوی خواردنەوە بێبەرین و بە ماشین ئاوی خواردنەوەی خۆیان دابین دەکەن.

سەرەڕای ئەوەی کە کوردستان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی سەرچاوەی زۆرترین ئاوی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە و بە یەکێک لە سەرچاوکەکانی ئاوی جیهان ئەژمار دەکرێت، ڕێژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان تەنیا لە هەوڵی بەتاڵانبردنی سەرچاوە سروشتییەکان و بەتایبەتی گواستنەوەی ئاوی کوردستانن بۆ ناوچەکانی تری ڕێژ دەسەڵاتی خۆیان و هیچ بایەخێک بە خەڵکی کوردستانی داگیرکراو نادەن.

لەم بارەوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سدیق محەممەدزادە، بەرپرسی ئاو و ئاوەڕەوی پارێزگای سنە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم، ڕایگەیاندووە: کە زیاتر لە ۱۶۷ گوندی ئەو پارێزگایە، لە خزمەتگوزاری ئاوی خواردنەوە بێبەرین و لەو بوارەوە هیچ خزمەتگوزارییەکیان بۆ دابین نەکراوە و ئاوی خواردنەوەی خۆیان لە کانییەکانی نزیک خۆیانەوە بە شێوەی سونەتی دابین دەکەن.

ئەو بەرپرسە، هەروەها ڕایگەیاند: "زیاتر لە ۵۱۰ گوندی ئەو پارێزگایەش لە ژێر چاوەدێری کۆمپانیای "ئابفا"دا نین و لە هەموو جۆرە حزمەتگوزارییەکی ئەو کۆمپایناییە بێبەرین.

وێڕای دروشمەکانی ڕێژیم لە سەرەتای دەسبەسەرداگرتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵەکانی ۱۳۵۷ ــ ۵۸دا، ئێستاش خەڵکی ئێران و کوردستان پێداویستییە سەرەتایی و خۆشبژیویان بۆ دابین نەکراوە.