کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە زستانی ساڵی ڕابردوودا کاریان لەدەست داوە

17:38 - 29 بانەمەڕ 2720

لە زستانی ساڵی ٩٨دا، زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس لە بازاڕی کار وەلا نراون.

بەپێی ئامارگرتنی هێزی کاری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە زستانی ٩٨ بەنیسبەت ساڵی ٩٧، زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس کارەکانیان لەدەست داوە و لە بازاڕی کار وەلا نراون.

بەپێی ئەو ئامارە،  ٣٥ ملیۆن و ٦٩٠ هەزار کەس لە زستانی ساڵی ٩٧، کاریان بووە، بەڵام لە زستانی ساڵی ٩٨دا ئەو ئامارە گەیشتووەتە ٣٤ ملیۆن و ٥٨٩ کەس.

 یەکێک لە گەورەترین کێشە و قەیرانەکان کە خەڵکی ئێران بە دەستیەوە دەناڵێنن، نەبوونی کارە، بەتایبەت لە وەرزی زستان کە کار زۆر کەمە و ئاستی داهات لەو وەرزەدا بە ڕادەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.