کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاترلە ٥٠ لەسەدی خەڵکی ئێران چارەڕەشن

17:51 - 8 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووریی مەجلیسی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە ئاستی چارەڕەشیی خەڵکی ئێران گەیشتووەتە ٥٠ لەسەد.

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئابووریی مەجلیسی ڕێژیم ڕایگەیاندووە: "نرخی هەڵاوسان لە ئێستادا، نزیک بە ٤٠ لەسەد و ڕێژەی بێکاریش نزیک بە ١٣ لەسەدە، کە ئاستی چارەڕەشیی خەڵکی ئێرانی بە زیاتر لە ٥٠ لەسەد گەیاندووە".

ناوبراو وتوویەتی: "تاک کاتێک چارەڕەش دەبێت کە هیچ پیشەیەکی نەبێت و لە لایەکی دیکەشەوە، ڕۆژانە نرخی شمەکەکان ڕووی لە زیادبوون بێت و داهاتێک بۆ کڕین لەدەستدا نەبێت."

کاتێک کە نرخی بێکاری و هەڵاوسان پێکەوە کۆ دەکرێتەوە، ئاستی چارەڕەشی بەدەست دێت، کە هەرچەندە ئەو وڵامە بەدەست هاتووە ژمارەکەی لەسەرەوە بێت، ئاستی چارەڕەشیی خەڵکیش زیاترە.

ئەو ئەندامی کۆمیسیۆنە باسی لەوە کردووە کە ڕێژیم بۆ هێنانە خوارەوەی ئاستی چارەڕەشی، دەبێت نرخی بێکاری و نرخی هەڵاوسان کەم بکاتەوە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە شێوازێکی سیستماتیک، هەوڵی چارەڕەشکردنی خەڵک دەدات، بۆ ئەوەی کە ئیتر هیوایەک بە ژیان و ورەیەک بۆ سەرهەڵدان نەمێنێت و توانایەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوە نەبێت.