ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوە بۆ چەندەمین جار لە ئێراندا زیانبەرکەوتووانی "بورس" لە بەردەم ڕێکخراوی "دابینکردنی کۆمەڵایەتی" لە تاران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
"ناسر ئاقاجێری" چالاکێکی کرێکاری لە ئێران سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی ١٥ی خاکەلێوە وتوویەتی: "لەو کۆبونەوەیەدا بەشداربووان بە درووشمی نوێ وەک: نادادپەروەریمان دیوە ئیتر دەنگ نادەین، ئەوەندمان درۆ گوێ لێ بووە ئیتر دەنگ نادەین، مەرگ بۆ درۆزن، بەشدارییان کردووە".
ناڕازییان جەختیان کردووەتەوە کە لە هیچ هەڵبژاردنێکدا بەشداری ناکەن.
تەنیا داواکاریی فەرمیی خانەنشینکراوانی کرێکاری، یەکدەستکردنی ماف و لابردنی جیاوازی بەپێی مادەی ٩٦ی دابینکردنی کۆمەڵایەتییە.
ماوەیەکی زۆرە خانەنشینکراون داوای مافەکانیان دەکەن، بە تایبەت لە وەرزی زستانی ٩٩دا بەردەوام کۆبوونەوەیان پێک هێناوە و وتوویانە هەتا مافمان وەرنەگرین واز ناهێنین.