کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەکی سیاسیی کورد بەهۆی نەخۆشی لە زیندانی رێژیمی ئێراندا کۆچی دوایی کرد

20:51 - 9 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: سەید حەمزە چیر کوڕی قاسم پاش دەستبەسەری و محکووم کردنی بە ٦ مانگ زیندان لەلایەن دەزگای قەزایی رێژیمەوە، بەهۆی نەخۆشی لە زیندان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەید حەمزە چیر خەڵکی سەرچناری سەربە بەخشی ناوەندیی میاندواو کە ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەستبەسەرکرا بوو، رۆژی چوارشەممەی حەفتەی رابردوو، رێکەوتی ٢ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، لە زیندان بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ئەو زیندانییە سیاسییە لە شەڕی سێ مانگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ رێژیمی ئێران، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

حەمزە چیر پێشتریش لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری محکووم کرابوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو خەباتگێڕە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.