کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانەکانی "ورمێ، بەلووچستان و تاران" خراپترین زیندانەکانی ئاستی ئێران و "کوردستانـ"ـن

11:23 - 1 بانەمەڕ 2722

زیندانەکانی سێ پارێزگای " ورمێ، تاران و سیستان و بەلووچستان" بە ڕێز خراپترین زیندانەکان لە ئاستی کوردستان و ئێران دانە.

بەپێی ئامارەکانی کە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاوی کردبووە لە زیندانەکانی پارێزگای ورمێ ٢٨ کەس، تاران ١٦ کەس و سیستان و بەلووچستان ١٥ کەس گیانیان لەدەست داوە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ماوەیەک پێش بڵاوی کردبووە کە ٩٦ زیندانی لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێراندا بەهۆی خراپیی دۆخی زیندانەکان گیانیان لەدەست داوە.

زیندانەکانی ئەو سێ پارێزگایە لە خراپترین زیندانەکانن.

لەو زیندانانەدا زیندانییەکان بێ ئەوەیکە جیا بکرێنەوە لە بەندەکاندا تێکەڵ دەکرێن.

زیندانییانی سیاسی لەو زیندانییانەن کە خراپترین دۆخیان هەیە. ئەو زیندانییانە لەگەڵ کەسانێکی کە تاوانی قەتڵ، دزی و قاچاخی مادە سڕکەرەکانیان لە سەرە لە بەندەکاندا تێکەڵ دەکرێن.

زیندانەکانی ورمێ و سیستان و بەلووچستان زیاتر زیندانییانی "کورد و بەلووچـ"ـیان تێدا ڕاگیراوە.